AP ١٤٠٠ ڕەزبەر ١٧ ٠٧:٣٧

سندوقەکان ڕەوانەی بەغدا کران؛

کاندیدەکانی دەرەوەی پارتی و یەکێتی دەنگێکی زۆریان وەدەست هێناوە

کاندیدەکانی دەرەوەی پارتی و یەکێتی دەنگێکی زۆریان وەدەست هێناوە

كاندیدەكانی دەرەوەی هاوپەیمانی کوردستان و پارتی دەنگێکى زۆریان لە دەنگدانی تایبەتدا بەدەستهێناوە بەتایبەت لە شارەکانى هەڵەبجەو گەرمیان و راپەڕین.

بە پێی هەواڵی ئاژانسی مێهر، لە ئەنجامە بەراییەکانی دەنگدانی بەشێكی زۆر لە وێستگەكانی دەنگدان لە بازنەكانی هەڵبژاردنی سلێمانی، دەرکەوتووە كاندیدەكانی دەرەوەی هاوپەیمانی كوردستان و پارتی دەنگێكی زۆریان لەناو دەنگدانی تایبەتدا بەدەستهێناوە.

هەر بەپێی ئەنجامە بەراییەکان لە هەندێك وێستگە دەنگی كاندیدە سەربەخۆكان و كاندیدەكانی دەرەوەی هاوپەیمانى و پارتى نزیكن لە دەنگی كاندیدەكانی حزبەكانی دەسەڵات.

هەرچەندە هێزە ئەمنی و سەربازییەکان سەر بە هەردوو پارتى دەسەڵاتدار پارتى و یەکێتین، بەڵام لەم ناو هێزە ئەمنی و سەربازییەکان كاندیدەكانی دەرەوەی یەكێتی و پارتی توانیویانە دەنگێکى باش بۆ خۆیان مسۆگەر بکەن.

News ID 39486

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha